سەعدی ئەحمەد پیرە: داوامانکردووە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بە یەک لیست داببەزین

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، گرنگە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بە یەک لیست داببەزن، بەتایبەت لە ناوچە کێشە لەسەرەکان.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، داوامانکردووە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بەتایبەتی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، بە یەک لیست داببەزین؛ چونکە دەبینین لە زۆرینەی ناوچە کێشە لەسەرەکان، لەبەرئەوەی بە یەک لیست دانەبەزیوین، ژمارەیەکی زۆر خەڵک نەچووەتە دەنگدان.

وتیشی، یەکێتی لە موسڵ، دیالە، خانەقین، سەڵاحەدین و بەتایبەتی لە کەرکوکیش، سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، بەڵام ئەگەر سەیری ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بکەین، کورد دەیتوانیی بەتەنها حکومەت پێکبهێنێت؛ چونکە یەکێتی شەش کورسی و پارتی دوو کورسییان هەبوو.

راشیگەیاند، “ئەوکاتە ئەگەر بەگوێی یەکێتییان بکردایە و بە یەک لیست داببەزینایە، کورد لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە لانیکەم نۆ بۆ 10 کورسیی دەهێنا”.

سەعدی پیرە لەبارەی گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت وتی، “لە هەموو گفتوگۆکان کە بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم دەکرێت، دەرگا بۆ هەموو لایەنە سیاسییەکان کراوەیە”.

وتیشی، بابەتی هەڵمەتی هەڵبژاردن جیایە کە هەر حزبە و دەیەوێت بەرگری لە بەرنامەی هەڵبژاردنی خۆی بکات بۆئەوەی زیاتر دەنگ بهێنن، بەڵام دوای هەڵبژاردن، خۆبەدوورگرتن یارمەتیی کەس نادات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی لەیادی داگیركردنی شەنگالدا: هەنگاوەكانی ساڕێژكردنی ئەم برینە لە ئاستی پێویستدا نین

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، جینۆسایدی ئێزیدییەكان دەبێت هاندەری هەمووان بێت بۆ ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی كوشتنی جیاوازییەكان…
Total
0
Share