مەترسییەك لەسەر مووچەی مانگی 12 دروستدەبێت

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر هەرێم بە مووچەی مانگی 12، مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبكات ئەوا كورتهێنانێكی زۆر لە مووچەی مانگی 12 روودەدات و پێشتر هەرێم خۆی بە حكومەتی عێراقی راگەیاندووە داهاتی ناوخۆی مانگانە 350 ملیار دینارە.

وتیشی، “لە دوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری گواستنەوە(مناقلە) لە پشكی هەرێم درا كە نزیكەی 760 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10 نێردرا و بۆ مووچەی مانگی 11 بڕی 631 ملیار دینار نێردراوە و پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 12 دەنێردرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەرێم داهاتی ناوخۆی لە مانگی تەمموزەوە بۆ عێراق نەناردووە، لە هەمانكاتدا عێراق داوای داهاتی ناوخۆ لە هەرێمی كوردستان دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کۆبونەوەکەی دوکان سەلمێنەری ئەوە بوو کە لەگەڵ یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییداین

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی دوکان سەلمێنەری ئەو راستییە بوو…
زیاتر ببینە

کوێستان محەمەد: سەدان هەزار خێزانی هەرێم داهاتی مانگانەیان لەخوار 185 هەزار دینارەوەیە

وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیى هەرێم، رادەگەیەنێت، “سەدان هەزار خێزانی هەرێم داهاتی مانگانەیان لەخوار 185 هەزار دینارەوەیە”. کوێستان…
Total
0
Share