لە كەركوك لە نۆرەی گازدا شەڕ ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێك کوژرا

لە كەركوك لە نۆرەی وەرگرتنی گاز لەنێوان چەند شۆفێرێكدا شەڕ دروستدەبێت و بەهۆیەوە كەسێك كوژران.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، “بەهۆی نۆرەی گازی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە نزیک وێستگەی تاهیر لە گەڕەکی پەنجاعەلی شاری کەرکوک دوو شۆفێر دەبێت بە شەڕیان لەسەر ئەوەی شوێنی یەکتریان گرتووە”.
بەپێی وتەی شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە، كە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا كردووە دەڵێت، “سەرەتا شەڕەکە بە بۆری و بۆکس بووە و دواتر یەکێ لە شۆفێرەکان کە عەرەب بووە ، دەمانچەی پێبووە فیشەکێکی تەقاندووە و بەهۆیەوە شۆفێرێك كوژراوە”.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوسەرۆکانی یەکێتی بۆ هاوپەیمانان: بوونی ستراتیژێکی نوێ بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی تیرۆر پێویستە

هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان، گرنگیی ھەماھەنگیی ئەمنیی ھاوبەشیان لە نێوان…
Total
0
Share