عێراق سنووری لەگەڵ سوریا بە داخراوی هێشتووەتەوە

دوای ئەوەی بە شێوەیەکی سنووردار دەروازەی نێودەوڵەتیی قائیم کرایەوە، جارێکی دیکە دەروازەکە بەرووی هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی داخرایەوە.

دەروازەی نێودەوڵەتیی قائیم، یەکەم دەروازەی سنووری نێوان عێراق و سوریایە، لەدوای کەوتنی رژێمەکەی ئەسەد بە شێوەیەکی سنووردار بەرووی هاتوچۆی بازرگانی و هاتوچۆی هاوڵاتییان کرابووەوە.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ماوەی دوو رۆژە دەروازەکە جارێکی دیکە داخراوەتەوە و رێگا بە هیچ هاوڵاتیی و ئۆتۆمبێلێک نادرێت تێپەڕێت.

ئاشکراشیانکرد، ئەو ئۆتۆمبێلانەی رێگایان پێدراوە تێپەڕبن بە بڕیاری دەسەڵاتێکی باڵای ئەمنی بووە.

لەدوای داخستنی دەروازەکە ژمارەیەکی زۆر لە هێزی مغاویری و پاسەوانی سنوور لەسەر سنووری نێوان هەردوو وڵات بڵاوەیانپێکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: بۆ یەكخستنی هێزەكان لەگەڵ حکومەتی سوریا گەیشتوینەتە لێكتێگەیشتنی هاوبەش

مەزڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی مەزڵوم عەبدیدا هاتووە، لەگەڵ حکومەتی سوریادا گەیشتوینەتە…
Total
0
Share