كاتی ناردنی پارەی تەواوكاریی بۆ مووچەی مانگی 11 ئاشكراكرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا بەغداد تەواوكاریی مووچەی مانگی 11 بنێرێت كە فشاری دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەیە.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، بە بیانووی نەبوونی نەختینەوە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە دواكەوتووە و لەم هەفتەیەدا تەواوكاریی مووچەی مانگی 11 دەنێردرێت.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردبووەوە كە بڕی 631 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە وەكو تەموویلی مووچەی مانگی 11 نێردراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم ئەم نەورۆزە ببێتەهۆی پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە هەموو شوێنێک

لە ئاهەنگی نەورۆزی دیاربەکر، پەیامێکی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خوێندرایەوە. بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، “بەبۆنەی جەژنی…
Total
0
Share