بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم ئەم نەورۆزە ببێتەهۆی پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە هەموو شوێنێک

لە ئاهەنگی نەورۆزی دیاربەکر، پەیامێکی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خوێندرایەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، “بەبۆنەی جەژنی نەورۆزی کوردان و سەری ساڵی نوێی کوردی، کە هاوکاتە لەگەڵ راپەڕینی کەرکوکی قودسی کوردستان، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە کوردستانیانی خۆشەویست دەکەم و هیوای ئاشتی و ئارامی و شادمانیی بۆ هەمووان دەخوازم”.

وتیشی، نەورۆز پەیامی نوێبوونەوە، تەبایی، پێکەوەیی، برایەتی و یەکڕیزیی کوردایەتییە بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هیوادارم ئەم نەورۆزە ببێتە هۆی ئاشتی، سەرخستن و پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە هەموو شوێنێک، میلـلەتی کورد شایستەی ژیانێکی شەرەفمەندانەیە، با هەموومان پێکەوە شان بە شان هەوڵبدەین و کاربکەین بۆ ئاشتی هەمیشەیی بۆ گەلی کورد و سەرفرازیی بۆ کوردستان. نەورۆزتان پیرۆز، هەر شاد و سەربەرزبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانى له‌باره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى خوێندكاره‌كه‌ى به‌رده‌م زانكۆی سلێمانى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ڕووداوه‌ هاتوچۆكه‌ى به‌رده‌م زانكۆی سلێمانى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كچه‌ خوێندكارێك گیانیله‌ده‌ستدا و ده‌ڵێت،…
Total
0
Share