ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا پارتیی ناچاركرد ڕاگەیەندراوێكی بسڕێتەوە

دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا، پارتی ڕووگیر كرد و ناچاریكرد ڕاگەیەندراوێكی پێشووی خۆی بسڕێتەوە.

ڕۆژی 26ی مانگی ڕابردوو کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان – کەجەکە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاشكرایكردبوو، كە توركیا و پارتی ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی ڕۆژی 15ی نیسان هێرشێکی هاوبەش بۆسەر گەریلاکانی پەکەکە دەستپێبکەن.

دواتر پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕۆژی 29ی مانگی ڕابردوو ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئەو قسەیەی كەجەكەی ڕەتكردەوە، پەکەکەی بە چەواشەکاری تۆمەتباركرد و وتی، دەنگۆکانی ناڕاستن و مەبەستی دروستکردنی دڵەڕاوکێ و ناسەقامگیری و بەلاڕێدابردنی ڕای گشتییە.

پارتی ئەوكات لە وەڵامەكەی كەجەكەدا نووسیبووی، “15ی نیسان زۆری نەماوە و چاوەڕێ دەبین، ئەو کات درۆ و ناڕاستگۆیی و ئاژاوەگێڕیی ئێوە بۆ خەڵکی کوردستانیش ڕووندەبێتەوە”.

بەڵام دوای ئەوەی لە 15ی ئەم مانگەوە تۆپباران و بۆردومانەكانی توركیا بۆسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە و ئەمڕۆش توركیا بە فەرمی دەستپێكی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی ڕاگەیاند، پارتی ناچار بوو ئەو ڕاگەیەندراوەی لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكە بسڕێتەوە كە كەجەكەی تێدا بەدرۆخستبووەوە و ڕایگەیاندبوو، كە هیچ ڕێككەوتنێكی نێوان پارتی و توركیا نییە بۆ هێرشكردنە سەر پەكەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شانەی ئەمنی كوشتنی سەركردەكەی یەبەشە لەلایەن توركیاوە سەركۆنە دەكات

شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منیی عێراق سه‌ركۆنه‌ى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى توركیا بۆسه‌ر ‏ئۆتۆمبێلى سه‌ركرده‌كه‌ى یه‌به‌شه‌ و كوشتنی ده‌كات.‏ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا شانه‌ى…
Total
0
Share