وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان ئاشکراکرا

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەگاتە هەرێم.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەكشەممەی داهاتوو لە رێگای بانكی بازرگانی عێراقەوە شایستەی دارایی ئەو كارمەندانەی كۆمسیۆن رەوانەی هەرێم دەکرێت كە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانیان بەڕێوەبردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نوسینگەکانی کۆمسیۆن لە پارێزگاکانی هەرێم دەتوانن پارەکە وەربگرن و بەسەر کارمەندەکاندا دابەشیبکەن.

بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە 40 هەزار كارمەند بەشدارییان کردووە، هەر كارمەندێكی حكومەت بڕی 150 هەزار دینار و هەر دەرچووی زانكۆو پەیمانگاكان کە بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کردبێت 250 هەزار وەردەگرێت.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی: پشوومان نییە و بەردەوام لە ئەرکداین

بابەتی دواتر

شاهۆ عوسمان: هیچ بڕیارێكی شاراوە سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان بوونی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share