رێگایەکی نوێ بۆ دابەزاندنی کێش دەستنیشاندەکرێت

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی کەمکردنەوەی 500 کالۆری لە رۆژێکدا یارمەتی کەمکردنەوەی کێش دەدات.

تاقیگەی نیشتمانیی ئەمریکی بۆ توێژینەوەی پزیشکی ئاشکرایکردووە، ئەگەر رۆژانە بڕی 500 کالۆری لە خۆراکەکانت کەمبکەیتەوە، سەرەتایەکی نوێیە بۆ دابەزاندنی کێش لە ماوەیەکی کەمدا.

سامانسا هیلەر کە پسپۆرێکی بواری خۆراکە دەڵێت، هەژمارکردنی ژمارەی ئەو کالۆریانەی دەیخۆیت بەتەنیا بەس نییە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کێشی جەستە، لەلایەکی دیکەشەوە دەبێت ئەوە بزانین دابەزینی کێش شتێک نییە لە شەو و رۆژێکدا رووبدات.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی، سەردانیکردنی پزیشکی پسپۆڕ، دیاریکردنی سیستمێکی خۆراکی گونجاو و بەردەوامبوون لەسەری رێگا گونجاوەکانی دابەزاندنی کێشی زیادەی جەستەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏200 عو‌مره‌كارى كورد له‌ مه‌ككه‌ن.. تووشبووی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ سعودیه‌ تۆماركرا

له‌ سعودیه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تى تووشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن تۆماركرا، لەكاتێكدا ‏زیاتر له‌ 200 عو‌مره‌كارى كورد له‌و وڵاته‌ن بۆ به‌جێگه‌یاندنى…
Total
0
Share