ئه‌و كارانه‌ى پێویسته‌ له‌كاتى برینداربووندا ئه‌نجامیان بده‌یت

برینداربوون، به‌تایبه‌ت به‌هۆى رووداوى بچوكه‌وه‌، باوترین جۆرى برینداربوونه‌ له‌نێو مرۆڤدا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زۆرینه‌یان خۆكردانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بن، به‌ڵام سارێژكردنه‌وه‌ به‌ هه‌نگاوى ته‌ندروستانه‌ رۆڵى گرنگ ده‌گێرێت له‌ رێگرى له‌ دژواربوونى و زوو چاكبوونه‌وه‌یدا.

به‌پێى ئه‌كادیمیاى ئه‌مریكى بۆ نه‌خۆشییه‌كانى پێست، مامه‌ڵه‌ى خێرا له‌گه‌ڵ برینه‌كه‌، ئه‌گه‌رى روودانى هه‌ر لێكه‌وته‌یه‌كی نەرێنی كه‌مده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌نگاوانه‌ن كه‌ پێویسته‌ بگیرێنه‌به‌ر:

وه‌ستاندنى برین: ده‌سته‌كانت بە باشی به‌ ئاو و سابون بشۆ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسیى پیسبوونى شوێنى برین، پارچه‌یه‌ك قوماشى پاك یان شاشێك به‌كاربهێنه‌ بۆ فشارێكى سووك له‌سه‌ر شوێنى برین له‌ نێوان پێنج بۆ 10 خوله‌كدا. باشتریشه‌ له‌كاتى هاوكاریكردنى كه‌سێكى دیكه‌دا ده‌ستكێش به‌كاربهێندرێت.

پاككردنه‌وه‌ى برین: پاككردنه‌وه‌ى برینه‌كه‌ به‌ به‌كارهێنانى ئاوى گه‌رم و سابوون، ده‌بێته‌هۆى دوورخستنه‌وه‌ى به‌كتریا و پیسى له‌ ده‌ورى برینه‌كه‌.

به‌ شێدارى هێشتنه‌وه‌: شێ رۆڵێكى گرنگ ده‌گێرێت له‌ خێراكردنى چاكبوونه‌وه‌ و رێگرى له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى، بۆ نمونه‌ لێدانى جێڵى وه‌ك ڤازلین له‌سه‌ر برینه‌كه‌ به‌ ده‌ستێكى پاك سوودبه‌خشه‌.

داپۆشین: پاش پاككردنه‌وه‌ و شێداركردنه‌وه‌، برینه‌كه‌ به‌ برینپێچێكى قه‌باره‌ گونجاو داپۆشه‌، له‌كاتى برینى گه‌وره‌دا ده‌توانرێت شریتێكى شاشى نه‌لكاویش به‌كاربهێندرێت.
باشتره‌ ناوبه‌ناو برینپێچه‌كه‌ بكرێته‌وه‌ و پاككردنه‌وه‌ و شێداركردنه‌وه‌ بۆ یرینەكە بكرێت و دووباره‌ ببه‌سترێته‌وه‌.

چ كاتێك پێویسته‌ سه‌ردانى پزیشك بكرێت؟
له‌كاتى بوونى نه‌زیفى خوێن له‌پاش 10 خوله‌ك، مانه‌وه‌ى پارچه‌ى گه‌وره‌ له‌ برینه‌كه‌دا یاخود له‌كاتى روودانى برین به‌هۆى گه‌ستنى گیاندار یان مرۆڤه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە و لیرەی سوریش بە جێگیری ماوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share