عێراق.. ئەنفلۆنزای باڵندە سەریهەڵداوە و دەیان هەزار پەلەوەر مرداربوونەتەوە

دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە پارێزگای سەڵاحەدین، ئەمڕۆ هەینی 15ی كانونی دووەم، وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و ڕایگەیاند، “ئەوەی لە سەڵاحەدین بڵاوبووەتەوە، ئەنفلۆنزای باڵندەیە.”

حەمید نابف، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق وتی، “ڤایرۆسەكە لە ماوەیەكی كەمدا دەیان هەزار پەلەوەری مرداركردووەتەوە و وەزارەتی كشتوكاڵ هەموو ڕێوشوێنەكانی گرتووەتەبەر بۆ مامەڵكردن لەگەڵ پەتاكە و ڕێگرییكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی.”

لای خۆیەوە، عەمار جەبر، پارێزگاری سەڵاحەدین ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، “پشكنینە تاقیگەییەكان سەلماندوویانە ئەوەی لە كێڵگەیەكی پەلەوەری سامەڕا بڵاوبووەتەوە و بووەتەهۆی مرداربوونەوەی دەیان هەزار پەلەوەر، ئەنفلۆنزای باڵندەیە.”

حكومەتی عێراق لەڕێگەی لایەن و دامەزراوە پەیوەندیدارەكانییەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەكات خۆیان لەو ڤایرۆسە بپارێزن و بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ پەلەوەر و بەرهەمەكانی و بە تایبەت گۆشتی مریشكدا بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستمان کردووە بۆ پشکنینی ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، “لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستمان کردووە بۆ پشکنینی ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان”.…
زیاتر ببینە

دیپلۆماتکارێکی عێراقی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەیری یاری تۆپی پێ دەکات

لەمیانەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی خولی 77 ی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دیپلۆماتکارێکی عێراقی سەیری یاری تۆپی پێ دەکات و وەزارەتی…
Total
0
Share