لە سوریا رێکەوتنی هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارییەکان کرا

دەسەڵاتدارێتی نوێی سویا بڵاویکردەوە، لەگەڵ سەرجەم گرووپە چەکدارییەکان گەیشتوونەتە رێکەوتن بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەیان و یەکگرتنیان لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی هەواڵی سوریا بڵاویکردووەتەوە، سەرکردەی سەرجەم گرووپە چەکدارییەکان لەگەڵ ئەحمەد شەرع فەرماندەی ئیدارەی سوریای نوێ کۆبوونەتەوە و رێکەوتوون کە سەرجەم گرووپە چەکدارییەکان هەڵبوەشێننەوە و لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگریی سوریا یەکبگرنەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی سانا، رێکەوتنەکە هێزەکانی سوپای سوریای دیموکرات (هەسەدە)ناگرێتەوە.

پێشتر ئەحمەد شەرع رایگەیاندبوو، رێگانادەن لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت چەک بەدەست هیچ هێزێکەوە بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی دەستی لەكاركێشایەوە.. بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە 6 توشبووی كۆرۆنا لە ئوردون گیانیان لەدەستدا

لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئوردون شەش توشبووی كۆرۆنا بەهۆی بڕانی ئۆكسجینەوە گیانیان لەدەستدا، لە بەرامبەریشدا وەزیری تەندروستی وڵاتەكە دەست…
Total
0
Share