گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و ئێران دەستپێدەکاتەوە

وتەبێژی دامەزراوەی هێڵی ئاسمانی مەدەنی ئێران ئاشکرایکرد، ئەم هەفتەیە گەشتی ئاسمانی نێوان ئێران و عێراق دەستپێدەکاتەوە و گەشتەکان لە تاران بۆ بەغداد و لە مەشهەد بۆ نەجەف دەبێت.

محەمەد حسێن، وتەبێژی دامەزراوەی هێڵی ئاسمانی مەدەنی ئێران دوێنێ 14 ی شوبات، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “گەشتی هێڵە ئاسمانییە عێراقییەکان بە ڕەچاوکردنی پرۆتۆکۆڵە پزیشکییەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا دەستپێدەکاتەوە و ئێستا هیچ هۆکارێک بۆ سانسۆرکردنی گەشتەکان نییە”.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاشکراشیکردووە، “هێڵە عێراقییەکان ئێستا دەتوانن لە نێوان تاران و بەغداد و نەجەف و مەشهەد بە پێچەوانەوە گەشت بکەن، بەڵام دەبێت ڕێنماییە تەندروستییەکان وەک ئەوەی دانراوە جێبەجێ بکرێت”.

لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و پاشان گواستنەوەی بۆ عێراق لەماوەی ساڵێکدا چەندینجار گەشتە ئاسمانی و وشکانییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ڕاگیراون و ئێستاش بەهۆی هێواشبوونەوەی ئامارەکانی مردن و توشبوون بە ڤایرۆسەکە گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەدوای جێهێشتنی عێراق پلاسخارت پۆستێکی نوێ وەردەگرێت

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دوای تەواوبوونی کارەکانی…
Total
0
Share