نەخۆشی غودە رژێنێکە لە شێوەی پەپولەدایە دەکەوێتە بەشی خوارەوەی پێشەوەی مل و بەردەم بۆری هەوا، فەرمانی سەرەکی رژێنەکە دەردانی هەردوو هۆڕمۆنی T4,T3 و کاری ئەم هۆڕمۆنانە رێکخستنی لێدانی دڵ و میتابۆڵیزمی جەستە و پلەی گەرمییەکەیەتی.
بەشێوەیەکی گشتی دوو جۆر نەخۆشی غودە هەیە، یەکەم: غودەی تەمبەڵ ئەم دۆخە کاتێک روودەدات کە بە گوێرەی پێویست هۆڕمۆن دەرنادرێت کە T4,T4 دادەبەزێت و TSH بەرز دەبێتەوە.
دووەم: غودەی چالاک زۆربەی جار بە غودەی سام ناودەبرێت واتە زیاددەردانی هۆڕمۆنی غودە روودەدات لەم دۆخەیاندا.
بهشێوهیهكی گشتی ئهم نهخۆشیه به رێژهیهكی زیاتر له رهگهزی مێ دەردەکەوێت بەراورد بە رەگەزی نێر.
نیشانەکانی غوودەی چالاک:
دابەزینی كێشی جەستە، خێرابوونی لێدانی دڵ، سكچوون، گەورەبوونی رژێنەكە، زوو تووڕەبوون، ماندویەتی، لەرزینی دەستەکان، تێکچوونی خەو، بەرگەنەگرتنی گەرما، زیادبوونی ئیشتیهای خواردن.
نیشانەکانی غودەی تەمەڵ:
بێ هێزی، وشکبوونی پێست و قژهەڵوەرین، بەرگەنەگرتنی سەرما، کەمبوونی ئارەقکردنەوە، تێکچوونی باری دەروونی، کەمخوێنی، تێکچوونی سووڕی مانگانە لە ژناندا، ئازاری جەستە و ماسوولکەکان.
بەهۆی جیاوازیی جۆری غودەکانەوە، شێوازی چارەسەرکردنیان دەگۆڕدرێت و هەر یەکەیان بە جۆرێکە:
بۆ غودەی سام یاخود چالاک چارەسەرەکان دەکرێت، خواردنی حەب بێت کە پزیشک دیاریدەکات یاخود لە دۆخە قورسەکاندا نەشتەرگەری لابردنی غودەکە یاخود چارەسەری تیشکی.
بۆ غودەی دەرقی یاخود تەمەڵ، چارەسەرەکە حەبێکە دەبێتە جێگرەوەی بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنەکان و کەمی غودەی دەرەقی چارەسەر دەکرێت پێی کە دکتۆر بڕەکەی دیاری دەکات و چاودێری نەخۆشەکە دەکات بەشێوەی ماوەماوە بۆ دەستکاریکردنی بڕەکەی.