تەندروستیی جیهانیی هۆشداریی دەدات

رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی هۆشداریی دەدات لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان ژمارەی تووشبووان بە گۆڕاوەکانی کۆرۆنا روو لەبەرزبوونەوە دەکەن.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەین لەبارەی چەند مانگی داهاتوو و هاتنی وەرزی زستان لە نیوەگۆی باکووری زەوی، بەهۆی مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە گۆڕاوەکانی کۆرۆنا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەردوو کۆمپانیای مۆدێرنا و ڤایزەر دڵنیاییان لە کاریگەریی ڤاکسینەکانیان لەسەر گۆڕاوە نوێیەکانی کۆرۆنا داوە”.

ئاشکراشیکرد، “پێشبینی دەکەین حاڵەتەکانی تووشبوون لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا بەرزببنەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە نەخۆشخانەکان دەمێننەوە لە وڵاتانی ئەوروپا روو لە بەرزبوونەوە دەکات”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: خەڵكانێك لەناو حكومەتدا كاردەكەن بۆ ئەوەی خاڵە بەهێزەكانی سلێمانی لاوازبكەن

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كێشەی دەرمانی سنوورەكە بە هیچ كەس و لایەنێك چارەسەرناكرێت حكومەت نەبێت و دەشڵێت، خەڵكانێك…
زیاتر ببینە

ئامانجێکی “نیمچە مەحاڵ”.. گروپێکی نوێ ڕەوانەی چین دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە بنەڕەتی کۆرۆنا
تەندروستیی جیهانی هەوڵێكی نوێ دەدات بۆ زانینی بنەڕەتی كۆرۆنا

دوای نۆ مانگ لە ڕەوانەکردنی گروپێک لە شارەزایان و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بۆ چین، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، گروپێکی…
Total
0
Share