ئەو خواردنانەی خەمۆکی وەرزی کەمدەکەنەوە

خەمۆکی

لەگەڵ گۆڕانکاریی وەرزەکاندا بەشێک لە خەڵکی تووشی خەمۆکی وەرزی دەبنەوە، پسپۆڕێکی بواری خۆراکیش ئەو خواردنانەن دیاریدەکات کە کاریگەرییەکانی ئەو جۆرە خەمۆکییە کەمدەکەنەوە.

ناتالی ئۆڵسن شارەزای بواری خۆراک رایگەیاند، “لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما لە رێگەی سیستمێکی خۆراکییەوە دەتوانرێت رێگری لە خەمۆکی وەرزی بکرێت وەک ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا 3 وەک ماسی و چەرەزات و ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵەکان کە هەوکردن کەمدەکەنەوە و هەستی باشبوونت پێدەبەخشن.

ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوەشکردووە، “یەکێک لە بەرهەمە خۆراکییەکان سوود وەرگرتنە لە تۆوەکان وەک تۆوی کەتان و شیا، کە سەرچاوەیەکی باشیه ئۆمیگا سێ و ریشاڵەکانن.

باسی لەوەشکردووە، “پێویستە لە شەکری دەستکرد دووربکەوینەوە و گرنگی بە خواردنی میوەکان بدەین”.

بابەتی پێشتر

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە شەش مانگی رابردوودا تۆمارکرد

بابەتی دواتر

كازم ساهر بۆ كەنداو 25 چی كردووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share