سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا نەخۆشە و برایە نەخۆشخانە

ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بیل کلینتۆن، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە لە نەخۆشخانەیەکی واشنتۆن خەوێندراوە، دوای ئەوەی تووشی بەرزبوونەوەی تا بووە، پشکنین و چاودێریی بۆ دەکرێت.

ئەنجێل یورینا، جێگری بەرپرسی کاروبارەکانی بیل کلینتۆن لە چاوپێکەوتنێکدا بە سی ئێن ئێنی راگەیاندووە، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا هیوادارە تا جەژنی کریسمس نەخۆشخانە جێبهێڵێت. “بە قووڵی ئەو چاودێرییە نایابەی کە وەریدەگرێت بەرز دەنرخێنێت.”

کلینتۆن تەمەن 78 ساڵ، لە ماڵەکەی خۆی لە واشنتۆن بوو، کاتێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی زانکۆی مێدستار جۆرج تاون.

لەوەتەی کۆشکی سپی بەجێهێشتووە، 42 هەمین  سەرۆکی ئەمریکا رووبەرووی چەندین نەخۆشی بووەتەوە، لە ساڵی 2004 لە نیویۆرک نەشتەرگەریی دڵی بۆ کراوە و ساڵی دواتر سییەکانی کێشەیان بۆ درووستبوو، لە ساڵی 2010دا نەشتەرگەرییەکی تری دڵی ئەنجامدا، ساڵی 2021 شەش رۆژی لە نەخۆشخانە مایەوە بەهۆی هەوکردنی میزەڵدانییەوە.

بیڵ کلینتۆن، 42 هەمین سەرۆکی ئەمریکا بوو، لە ماوەی نێوان ساڵی 1993 بۆ ساڵی 2001 سەرۆکی ئەمریکا بوو.

بابەتی پێشتر

لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share