كەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای شارەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەرزترین پلەی گەرمی لە گەرمیان دەبێت بە 18 پلەی سیلیزی و نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە -4 پلەی سیلیزی.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش، بەپێی پێشبینییەكان ئاسمان لەساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەرى نمە باران لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک و سەنتەرى پارێزگاى دهۆک هەیە.
پلەی گەرمیش بەزدەبێتەوە بە (2-1) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.