قوباد تاڵەبانی: یادی تاڵی قوربانییانی تاوانی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان بەرز رادەگرین

جێگری سەرۆك وەزیران ساڵیادی تاوانی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدی بەرز رادەگرێت و دەڵێت، ئەمجارە بەتەنیا نەمانەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە پەیامێكدا رایگەیاند، لە نۆیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی خوشک و برا ئێزدییەکانمان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، یادی تاڵی هەموو قوربانیانی ئەو تاوانە گەورەیە بەرز و پیرۆز رادەگرین.

وتیشی، “ئێزدییەکان لە پێشتریش رووبەڕووی کۆمەڵکوژی و ستەمی گەورە بوونەتەوە کە جینۆسایدکردنیان بە دەستی داعش دوا وێستگەی ئەو ستەمە گەورەیە بوو، بەڵام ئەوەی جێگای هیوایە، ئەمجارەیان بە تەنها نەمانەوە، بەڵکو هەموو کورد و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتی هاوسۆز و پشتیوانیان بوون”.

“یادی نۆ ساڵەی ئەم تاوانە گەورەیە جیاوازتریش بوو، چونکە حکومەتی شانشینی یەکگرتووی بریتانیا چووە ریزی ئەو وڵاتانەی کە بە فەرمی ئەم کۆمەڵکوژییەیان وەک جینۆساید ناساندوە” وەك ئەوەی جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی پێداوە و دەشڵێت، ئەمەش هەنگاوێکی گەورەیە بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و پاراستنی ئێزدییەکان لە داهاتوودا.

هاوكات سوپاسی حکومەتی بەریتانیا و هەموو ئەو وڵاتانەش دەكات کە ئەم هەنگاوە پێویست و گرنگەیان ناوە.

بابەتی پێشتر

نۆ ساڵ بەسەر جینۆسایدی كوردانی ئێزدی تێدەپەڕێت

بابەتی دواتر

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە بە فێڵ زیاتر لە پێنج ملیۆنیان لە کەسێک وەرگرتووە و هەڕەشەیان لێکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share