پاریس سانت هەڵوێستی لەبارەی مێسی-یەوە ئاشکرادەکات

لیۆناردۆ هەڵوێستی پاریس لەبارەی مێسی-یەوە ئاشکرادەکات

یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی خەون بە گواستنەوەی لیۆ مێسی ئەفسانەی یانەی بەرشلۆنەوە دەبینێت و بەڕێوبەرێکی یانەکە دان بە ڕاستیەکاندا دەنێت.

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی کەناڵی “لا سیکستا”ی ئیسپانیدا، بەڕێوبەری وەرزشیی یانەی پاریس سانت جێرمان، لیۆناردۆ ئاراوخۆ هەڵوێستی یانەکەی لەبارەی ئەگەرەکانی کڕینی لیۆ مێسی ئاشکرادەکات.

لیۆ لە وەڵامی پرسیارێکدا دەڵێت، ” یاریزانە گەورەکانی وەک مێسی هەمیشە لە لیستی خواستەکانی یانەی پاریس سانت جێرماندابوون، بەڵام بێگومان ئێستا کاتی ئەوەنییە لەو بارەیەوە قسە بکەین، یاخود خەون ببینین، لە داهاتوودا لەسەر مێزێکی گەورە دادەنیشین و هەموو ئەوانەی خواستیان لەسەر ئەم گواستنەوەیەیە بەشداری دەکەین، تاوەکو ئێستا دانیشتنەکە نەکراوە و سەرنجمان لەسەر ئەنجامەکانی ئەم وەرزەیە، بەڵام کورسیەک بۆ جەمسەری یاریزانەکە گیراوە ئەگەر بێتو لە داهاتوودا بڕیاربدات، چوار مانگیش لە تۆپی پێدا ماوەیەکی فراوانە”.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ وەڵامەکەی لیۆناردۆی بە ڕاگەیاندنی فەرمی پاریس بۆ گواستنەوەی لیۆ میسی وەسفکردووە.

هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە یاریزانی ناوبراو چاوەڕوانی سەرۆکی داهاتووی یانەی بەرشلۆنە دەکات و ئەم ڕاستییەشی بە سەرچاوەکانی هەواڵ ڕاگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگریی توركیا لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆبووەوە

بابەتی دواتر

بایرن میونشن لەبارەی کۆستاوە هەڵوێستی خۆی بە یوڤانتۆس ڕاگەیاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چامپیۆنز لیگ دەستی پێکردەوە

سبەى چوارشەممە گەڕێکی تری ڕکابەرییەکانی چامپیۆنز لیگ بەردەوام دەبێت و چەند یارییەکی بەهێزیش بەڕێوەدەچێت. بەرشلۆنە پێشتر یاریی دەکات…
Total
0
Share