محەمەد سەڵاح: لە پێگەی خۆم، من باشترینم

محەمەد سەڵاح یاریزانی لیڤەرپوڵ گرنگی بە بەراوردكردنی خۆی بە یاریزانەكانی تر نادات و چاوی لەوەیە هاوكاری تیپەكەی بكات بۆ بردنەوە.

لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ ئاژانسی بی ئین سپۆرت، دوای ئەوەی بووە باشترین یاریزانی وەرز بەڕای یەكێتیی نوسەران، محەمەد سەڵاح باسی لە چەند پرسێكی جیاواز كرد.

سەڵاح جەختی كردەوە لەوەی گرنگی نادات بەو قسانەی لەسەری دەكرێن و ئەگەریش بەراوردی بكەن بە سەرجەم یاریزانەكانی تر لە پێگەكەی خۆیدا، لەهەمویان كاریگەرتر دەبێت.

وتیشی: ژمارەكان بە ڕوونی دیارن و پاڵپشتیم دەكەن لە بەراوردكردنی ڕكابەرەكانمدا.

محەمەد سەڵاح جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە تۆڵە بكەنەوە لە ڕیاڵ مەدرید و بە ورەیەكی بەرزەوە یارییان بەرامبەر دەكەن.

بابەتی پێشتر

كیلینی لە یۆڤانتۆس دەڕوات

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: سبەینێ ئەگەری نمەباران هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share