سەرەتای ساڵی داهاتوو ڤاکسینی دژە شێرپەنجە بەردەستدەبێت

وەزارەتی تەندروستیی روسیا بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ساڵی 2025 ڤاکسینی دژە شێرپەنجە بەردەست دەخەن و هاوڵاتییان دەتوانن بە بێبەرامبەر وەریبگرن.

ئاژانسی هەواڵی تاس_ی روسی بڵاویکردەوە، ڤاکسینەکە بەو کەسانە دەدرێت کە لە قۆناغی یەکەمی نەخۆشی شێرپەنجەدان ئەمەش بۆ رێگەگرتن لە گەشەکردنی گرێ شێرپەنجەییەکان.

ئاشکراشیکردووە، هەر جۆرە ڤاکسینێک تایبەتە بە نەخۆشێک و لەو ڤاکسینانە ناچێت کە لە وڵاتانی رۆژئاوا بەرهەمهێنراون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share