بەم خۆراکانەی ژەمی بەیانی خۆت لە نەخۆشییەکانی دڵ بپارێزە

خواردنی تەندروست واتە جەستەیەکی تەندروست و ئەمە نەخۆشییەکانی دڵیش دەگرێتەوە، دەتوانیت بەم خۆراکانەی خوارەوە کە تایبەتن بە ژەمی بەیانی، خۆت لە ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ بەدووربگریت.

شۆفان

یەکێکە لە تەندروستانەترین ئەو خۆراکانەی دەکرێت لە بەیانیدا بخورێت، چونکە ڕێژەیەکی بەرزی ڕیشاڵ و پێکهاتەی تەندروستانەی وەک زینک و مەگنیسیۆم و ڤیتامین B تێدایە، لەبەر ئەمەش بۆ دڵ بەسوودە.

پسپۆڕانی خۆراک ڕێنماییدەدەن، شۆفانی ئاسایی(سادە) بەکاربهێنرێت و میوەی بەسەردا بکرێت.

ئۆملێتی سەوزە

دەکرێت ئۆملێت خواردنێکی زۆر گونجاو بێت بۆ دەستکردن بە ڕۆژەکەت، بە تایبەتی گەر سەوزەیەکی زۆری تێبکرێت، وەک بیبەر و قارچک و سپیناخ.

گێلاس و شاتوو

گێلاس و شاتوو و هاوشێوەکانیان، ڕێژەیەکی بەرزی پێکهاتە دژەئۆکسانەکانیان تێدایە و گرنگن بۆ تەندروستیی دڵ، هەروەها ڕێژەیەکی باشی ئاسنیشیان تێدایە.

سەوزە و میوە

سەوزە و میوە بە سەرچاوەی گرنگی ئاسن و ڤیتامینەکان دادەنرێن، هەروەها ڕێژەی کالۆرییان نزمە و ڕیشاڵیان زۆر تێدایە.

ئەڤۆکادۆ

جگە لەوەی ڕێژەیەکی بەرزی ئاسن و ڤیتامینەکانی تێدایە، ئەڤۆکادۆ یەکێکە لە دەوڵەمەندترین سەرچاوەکانی چەوریی تەندروست، کە یارمەتیی لەناوبردنی کۆڵسترۆڵی زیانبەخش دەدات و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ.

بابەتی پێشتر

چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵە کەللەڕەقەکەتدا دەکەیت؟ ئامۆژگارییەکان چین؟

بابەتی دواتر

كاربەدەستێكی دهۆك بەتۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی دەستگیركراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share