چارەکێکی دانیشتووانی جیهان بەدەست کەمخوێنی و لێکەوتەکانیەوە دەناڵێنن

لێکۆڵینەوەیەک کە ماوەی سێ دەیەیە بەردەوامە و لەلایەن گۆڤاری زانستی زە لانسێتەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بە زیادبوونی بێوێنەی ژمارەی تووشبوون بە کەمخوێنی لە جیهاندا کردووە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە ئەو کەسانەی تەمەنێکی کەمیان هەیە لەگەڵ ژناندا بەراورد بە پیاوان ئەو نەخۆشییە تیایاندا بڵاوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکە چارەکێکی دانیشتووانی جیهان بەدەست کەمخوێنییەوە دەناڵێنن لەگەڵ زیادبوونی بەرچاوی ڕێژەی تووشبوون لە نێوان ژنان و دایکان و کچانی گەنج و منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵ، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە زیاتر لە 31%ی ژنان تووشی کەمخوێنی دەبن بە بەراورد بە 17.5%ی پیاوان و جیاوازییەکە زیاتر لە ساڵانی دووگیانی ژناندا دەرکەوتووە.

توێژینەوەکە کە لەلایەن پەیمانگای پێوانە و هەڵسەنگاندنی تەندروستی، کە تایبەتە بە توێژینەوەی زانستی لە شاری سیاتڵ لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە رێژەی بەرزی کەمخوێنی یاخود لێکەوتەکانی گەیشتووەتە ژمارەیەکی پێوانەیی، بە 24 ملیۆن حاڵەت لەو ساڵانەی کە لێکۆڵینەوەکانیان تێدا ئەنجامداوە.

نەخۆشییەکانی ژنان وەک خوێنبەربوونی دایکان و دابیننەکردنی چاودێریی تەندروستی لە مانگەکانی دوای منداڵبوون لە باوترین هۆکارەکانی کەمخوێنین لە ژناندا، سەبارەت بە منداڵان مەلاریا، سیل و ڤایرۆسی لاوازیی بەرگریی مرۆڤ (HIV) دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر لە 40%ی منداڵان تووشی کەمخوێنی ببن لە وڵاتانی تازەپێگەیشتووەكاندا.

بابەتی پێشتر

نەرمین مەعروف: هەرێم قەرزداری عێراقە بە وتەی وەزیری دارایی

بابەتی دواتر

جی 20 دەیەوێت هیندستان و ئەوروپا بەیەکەوە ببەستێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share