تەندروستیی جیهانی: ئۆمیکرۆن بەخێراییەکی زیاتر لە دەلتا بڵاودەبێتەوە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکرد کە بەڵگەی ڕوون هەیە دەریدەخەن بڵاوبوونەوەی گۆراوی ئۆمیکرۆن بەخێراییەکی زۆر بڵاودەبێتەوە تەنانەت زیاتر لە گۆراوی دەلتاش.

لە دیدارێکی تەلەفیزیۆنیدا ماریا ڤان کیرکۆڤ بەرپرسی هونەریی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕایگەیاند، زانیارییەکان سەبارەت بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن تائێستا سەرەتاییە و پێویستمان بە وەڵامی پرسیاری زیاترە لەبارەیەوە بەڵام ئەو زانیارییانەی تائێستا هەن دەریدەخەن ڤایرۆسەکە زۆر بەخێرایی گەشەدەکات و بڵاودەبێتەوە.

ئەو بەرپرسەی WHO دەڵێت، هەرچەندە توێژینەوەکان زانیاریی کۆتاییان لەبارەی گۆڕاوەکەوە پێنەداوین بەراورد بە گۆڕاوی دەلتا، بەڵام بەشێک لەو توێژینەوانەی لە بەریتانیا ئەنجامدراون دەریدەخەن گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لەکەسێکی تووشبووەوە خێراتر دەگوازرێتەوە بۆ ئەوکەسانەی بەرکەوتنیان هەبووە لەگەڵیدا بەراورد بەسەرجەم گۆراوەکانی دیکە و لەناویشیاندا دەلتا.

ماریا ڤان کیرکۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵئەوەی ئەوانەی تووشی ئۆمیکرۆن بوون کەمتر نیشانە توندەکانیان تێدا دەردەکەوێت بەڵام  ئەمە بەڵگە نییە بۆئەوەی کە ڤایرۆسەکە کوشندە نییە، چونکە تائێستا توێژینەوەکان دەریاننەخستووە کە مردن بەهۆی ئۆمیکرۆنەوە کەمترە وەک لە گۆڕاوەکانی دیکە.

بابەتی پێشتر

پێنج ڕێگا بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێندا

بابەتی دواتر

وەزیری ناوخۆ: لەلافاوەکەی هەولێر تائێستا 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و ئامارەکان بەتەواوی دروست نین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share