فەرمانگەیەکی نوێ لە سلێمانی دەکرێتەوە

بەڕێوەبەری رەگەزنامەی سلێمانی راگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە بنکەی تۆمارکردنی ناوەندی دەکرێتەوە و ئەو کەسانەی کە خەڵکی پارێزگایەکن و ئیش و کارەکانیان لە پارێزگای سلێمانییە، دەتوانن مامەڵەکانیان لە رێگای ئەو فەرمانگەیەوە ئەنجامبدەن.

عەمید سیامەند حەمەحسێن بەڕێوەبەری رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە هەموو کاتی قەیرانەکاندا و رێگریمان کردووە لە بایکۆتی دەوام، هەرکەسێک هاتبێتە فەرمانگەکەمان هەموو کارئاسانییەکمان بۆ کردوون، بە تایبەت لەدوای بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی کە داوایکردووە سەرجەم مووچەخۆرانیان کارتی نیشتمانیی دەربهێنن.

داوایشیکرد، ئەو هاوڵاتییانەی کە پێویستییەکی زۆریان بە کارتی نیشتمانیی نییە لە ئێستادا مامەڵەکانیان دوابخەن تا ئەو کاتەی مامەڵەی کارمەندان و ئەفسەرانی هێزە ئەمنییەکان تەواودەبن بۆ ئەوەی هەم کاری ئەوان زووتر راییبکرێت، هەم فشارێکی زۆر لەسەر فەرمانگەکە دروستنەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە شاری هەولێر و دهۆک، بنکەی تۆمارکردنی ناوەندی کراوەتەوە کە تایبەتە بەو کەسانەی کە لە سنووری ناوچە جێناکۆکەکانن یان خۆیان دانیشتووی پارێزگایەکن و دەوامەکەی لە پارێزگایەکی دیکەیە دەتوانن لەرێگای ئەو بنکەیەوە مامەڵەکانیان راییبکەن، لە هەفتەی داهاتووشەوە هەمان بنکە لە سلێمانیش دەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

لە هەڵەبجە ماتۆڕسکیلی دزی و دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

سیناتۆر جۆن کەنەدی بۆ ئەردۆغان: واز لە کوردەکان بهێنە ئەگەر نا سزای ئابوریی توندتان دەدەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share