تەقینەوەیەك لە خورماتوو ڕوویدا و قوربانی هەیە

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەقینەوەیەك لە سنووری قەزای خورماتوو ڕوویدا و دوو چەكدار برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكان، تەقینەوەكە لە ڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە كراوە و بە چەكدارانی حەشدی شەعبیدا تەقیوەتەوە كە لە سنوورەكەدا بڵاوبوونەتەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە قەزای خورماتوو ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەكەوە دوو چەكداری هێزەكانی حەشدی شەعبی برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو.

بەشێك لە پاشماوەی چەكدارانی داعش لە باشووری خۆرهەڵات و خۆرئاوای خورماتوو خۆیان حەشارداوە و ناوبەناو كردەوەی تیرۆریستییانە لە سنوورەكە ئەنجامدەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵشاد میرانی: لەبەر میوانەکانمان ئامادەنیم نەشتەرگەری بکەم

رێكخەری مانگرتووان رایدەگەیەنێت، سەرەڕای ئەوەی پێویستە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی ئامادەبوونی میوانەكانەوە ئامادەنییە بەهیچ شێوەیەك نەشتەرگەری ئەنجامبدات.…
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندیی پێوەکردم و پاڵپشتیی بۆ هێزەکانمان دەبڕی

فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایدەگەیەنێت، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی پێوەکردووە. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات…
Total
0
Share