یەكێتیی بەڵێندەران ناڕەزایی دەربارەی خەرجنەکردنی پارە بۆ پرۆژەكان دەردەبڕێت و دەڵێت، “گرێبەستمان لەگەڵ حکومەتدا هەیە، بەڵام وەڵامی داواکارییەکانمان نادرێتەوە”.
لقی سلێمانی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا پێش بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، بەڵێنی خەرجکردنی بڕە پارەیەکیان پێدرا، بەڵام جگە لە خەرجکردنی 40%ی بارمتەی یاسایی بۆ 26 کۆمپانیا هیچ بڕێکی تریان بۆ تەرخاننەکراوە.
ئەوەی خستەڕوو، هەرچەندە گرێبەستمان لەگەڵ حکومەتدا هەیە، بەڵام لەئێستادا وەڵامی داواکارییەکانمان نادرێتەوە.
لە كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەدا ئاماژە بەوەشدرا، لەساڵی 2014ەوە پرۆژەکانی وەبەرهێنان ئاستەنگیی داراییان بۆ دروستبووە، هەربۆیە داوای مافەکانیان دەکەن و هەر کەس و لایەنێک مافەکانیان بدات سوپاسی دەکەن.