شاندێكی باڵای سەربازیی ئیتاڵیا دژەتیرۆر بەسەردەكەنەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندێكی باڵای هێزەكانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی كوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر-یان كرد و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر و ژمارەیەك لە فەرماندەكانی دژەتیرۆرەوە پێشوازیان لێكرا.

لە كۆبوونەوەكەدا، وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونەكانی هەریەكە لە كۆڵۆنێڵ ئۆرلاندۆ ماتیا، فەرماندەی سەربازیی هێزە تایبەتەكانی ئیتاڵیا لە عێراق و كاپتن داڤیدا تیانۆ، فەرماندەی تیمی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئیتاڵیا كرد كە لەماوەی ڕابردوودا دڵسۆزانە مەشق و ڕاهێنانیان بە هێزەكانی پێشمەرگە و دژەتیرۆر كردووە لە ناوچەكەدا.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، وێڕای گفتوگۆكردن لەبارەی پێشهاتە ئەمنی و سەربازییەكان، هەردوولا جەختیانكردەوە لە ڕەخساندنی زەمینەیەكی گونجاوتر بۆ باشتركردنی پەیوەندی و هەماهەنگییەكانی نێوان هێزەكانی دژەتیرۆر و هێزەكانی ئیتاڵیا لە ڕووی مەشقی سەربازییەوە.
هاوكات بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە تیمی نوێی هێزەكانی ئیتاڵیا كرد و پاڵپشتيی تەواوی هێزەكانی دژەتیرۆری بۆ دووپاتكردنەوە.
بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە خزمەتگوزارییەکی نوێ رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری ئاشەكانی هەرێم: بۆ ئەمساڵ حەوت بەشە ئارد دەفەوتێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێروان شێروانی دەبوورێتەوە
زیندانییانی بادینان تووشی لاوازیی چاو و گورچیلە، خوێنبەربوون و ڤایرۆسی جگەر بوون

زیندانییانی بادینان لە دۆخی تەندروستیی دژواردان، بە وتەی سەرۆكی تیمی پارێزەرانیان بەشێكیان گورچیلەیان لاواز بووە، بەشێكیان چاویان و…
Total
0
Share