باڵی پاراستنی ناو پارتی پارەیەکی زۆری بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە لەسەر سلێمانی خەرجکردووە

سەرەڕای دابەشنەکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا و دادو بێدادی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەدەست نەبوونی مووچەوە، باڵی پاراستنی ناو پارتی پارەیەکی زۆری خەرجکردووە بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و درۆ لە رێگای چەند کەناڵێکی عەرەبییەوە لەسەر شاری سلێمانی، ئەوە جگە لەوەی کاریگەریی خراپی پارتی تەنها لە هەرێمی کوردستان دەرنەکەوتووە، بگرە لە رۆژئاوای کوردستانیش هەوڵی پشێووی دەدەن.

بە گوێرەی قسەی سەرچاوەیەک، باڵی مەسرور بارزانی و پاراستن، لە جیاتی خەمخواردن لە دابینکردنی مووچە بۆ هاوڵاتییانی بەشمەینەتی هەرێمی کوردستان و ماندووی دەست هات و نەهاتی مووچە، قورسبوونی ژیان لەم هەرێمە و تێکچوونی بارودۆخی دەروونیی هاوڵاتییان، دەستیان بە حەملەیەک کردووە بۆ ناشرینکردنی شاری سلێمانی لە رێگەی چەند کەناڵێکی عەرەبییەوە.

سەرچاوەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، باڵەکەی پارتی پارەیەکی زۆری خەرجکردووە بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشە و ناڕاست لە کەناڵە عەرەبییەکانی دەرەوەی عێراقەوە و لە رێگەی کەناڵەکانی چەند وڵاتێکی دراوسێوە لەسەر شاری سلێمانی.

سەرچاوەکە رایگەیاند، “پارتی ئامانجییەتی وڵاتانی دەوروبەر ئاڕاستە بکات بۆ هەڕەشەکردن لە سلێمانی و ناشرینکردنی، لە کاتێکدا هەواڵەکان پرسی ئاسایشی نیشتمانیین و کاریگەرییان لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی هەرێم و عێراق هەیە.

بابەتی پێشتر

پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو

بابەتی دواتر

گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 11 گەیشە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share