جیاكارییەكی دیكەی حكومەت ئاشكرابوو

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوێك دەسەڵاتی داوە بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ گواستنەوەی راژە و تەنسیب و تەواوی دەسەڵاتەكان تایبەت بە رێكخستنەوەی راژە و میلاكی فەرمانبەران، بەڵام ئەو دەسەڵاتە بە ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین و پارێزگای هەڵەبجە نەدراوە.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی 3377 لە 16ی 3ی 2023دا نووسراوەكەی ئاراستەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كردووە.

پێشتر ئەو دەسەڵاتە بە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین دراوە و ئەمساڵ دەسەڵاتیان پێنەدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ساڵی 2023دا لە سنووری سلێمانی زیاتر لە یەک ملیۆن مەتر دووجا زەوی لە مین پاککراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی رایگەیاند، “خۆشبەختانە لە ساڵی رابردوودا کارمەندەکانمان رووبەڕووی هیچ رووداوێکی نەخوازراو نەبوونەتەوە، هاوکات…
Total
0
Share