ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: پێویستە دەست بەجێ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 10 و 11 بكرێت

ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی راگەیەندراوێك بڵاودەكەنەوە و دەڵێن، “پێویستە دەست بەجێ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 10 و 11 بكرێت”.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پاش زیاتر لە 70 رۆژ لە دەست بەسەرداگرتنی مووچەكانمان، دەسەڵات هێشتا خۆی لە ڕاگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی 10 دەدزێتەوە و باكی بە چاوەڕوانیی و برسێتی و قەرزاری مووچەخۆران و بێ بازاڕی نییە، لە كاتێكدا دەبوو ئامادەكاری بۆ پێدانی مووچەی مانگی 12 بكات.

دەشڵێن، “لێرەوە رایدەگەیەنین پێویستە دەست بەجێ دەسەڵات دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 10 و 11 بكات”.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە، لە كۆتاییشدا هۆشداری بە دەسەڵاتداران دەدەین لە زیاتر دواخستنی مووچەكانمان لە رۆژانی داهاتووشدا فشاری نوێ و كاریگەر و سەرتاسەریی لە بەغداد و هەولێرەوە دەستپێدەكەین و بە كەمتر لە وەرگرتنی مووچەی ئەم سێ مانگە و تەوتینكردنی مووچەكانمان لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە ڕازینابین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند رێنماییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە بۆ شۆفێران بەمەبەستی خۆپاراستن لە زیانەکانی تەرزە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر چەند رێنماییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە بەمەبەستی خۆپاراستنیان لە زیانەکانی تەرزە. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەهۆی…
Total
0
Share