قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی قەزای دەربەندیخان کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم سەردانی قەزای دەربەندیخانی کرد و لەگەڵ قایمقام و بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی قەزاکە کۆبووەوە و جەختی لە دابینکردنی خزمەتگوزاری و جێبەجێکردنی پرۆژەی گرنگ لەقەزاکەدا کردەوە.

رۆژی یەکشەممە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم، سەردانی قەزای دەربەندیخانی کرد و لەگەڵ قایمقام و بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی قەزاکە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا. کەتیایدا باس لە دۆخی خزمەتگوزارییەکانی قەزای دەربەندیخان و گرفت و کەموو کوڕییەکان کرا.

لەو بارەیەوە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند”لەگەڵ تیمی حکومەت و بەرپرسانی قەزای دەربەندیخان بەردەوام لەسەر هێڵ دەبێت و هەموو هەوڵێک دەدەن تا کەموکوڕییەکان چارەسەر بکەن تاکو باشتر خزمەتی دەڤەرەکە و هاوڵاتییان بکرێت”.

هەروەها، قایمقام و بەرپرسانی ئیداری قەزاکە راپۆرتێکیان لەبارەی ئەو پڕۆژانە خستەڕوو کە لە پێشینەی داواکارییەکانی هاوڵاتییانی دەڤەرەکەن و لای خۆییەوە جێگری سەرۆکوەزیران جەختی لەوە کردەوە کە خۆی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانە دەکات تاوەکو زۆرترین خزمەت بە ناوچەکە بکرێت.

لە کۆتاییدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا کە سەرەتای ساڵی داهاتوو دووسایدی کەلار – دەربەندیخان تەواو دەبێت و بەتەواوەتی دەکرێتەوە بەڕووی شۆفێران کە ئەوەش یەکێکە لەداواکارییە گرنگەکانی دەڤەرەکەیە، هەروەها وتی؛ بەم نزیکانە کار لە پڕۆژەی تۆڕی ئاوی دەربەندیخان دەکرێت بۆ ئەوەی ئەو گرفتەش کە یەکێکە لە داواکارییەکانی هاوڵاتییان، چارەسەر بکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاربوو قەرزی پێبدەنەوە
دوو ساڵە بڕیاری كردنەوەی ئەژمێری بانكی بۆ مووچەخۆران جێبەجێنەكراوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حكومەت دوو ساڵی تەواو پارەی مووچەخۆران قەرزدارە، بەڵام ئامادەنییە ئەژمێرێكی بانكییان…
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین بازرگانێكی ماددەی هۆشبەریان بە چەندین پارچەی ئامادەكراو بۆ فرۆشتنەوە دەستگیركرد. بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم…
Total
0
Share