یەکەم کاروانی حاجییانی کوردستان بەرەو سعودیە بەڕێدەکەوێت

ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون و ژمارەیان 144 کەسە و لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بۆ فڕۆکەخانەی جەددەی سعودیە بەڕێدەکەوێت.

حاجییانی سنووری سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری بە شەش کاروان بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون و تاوەکو 31ی 5 هەموو حاجییان بەڕێدەکەون و ژمارەی حاجییانی ئەم سنوورە بۆ ئەمساڵ 1210 کەسە و 628 کەسیان پیاون و 541 کەسیان ژنن.

چەند حاجییەک کە قسەیان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا کرد، دڵخۆشی خۆیان بە چوونیان بۆ حەج دووپاتکردەوە و باسیان لەوەکرد، چەندین ساڵە ناویان نوسیووە و لە چاوەڕوانی ئەم رۆژە پیرۆزەدان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ دەزگای دەستپاکی: ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت ئاستەنگ لەبەردەم کارەکانتان دروستبکات

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ دەزگای دەستپاکی و چاودێریی دارایی یەکێتیی کۆبووە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share