وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: لە ئێستادا گەشتی عومرە ئەنجاممەدەن

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دۆخی نالەباری ناوچەکەوە، ڕێنمایی هاوڵاتییان دەکەین کە گەشتی عومرە ئەنجامنەدەین.

کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ڕوونە کە بارودۆخی ناوچەکە ئاڵۆزە، گەشتێکیش کە هێندە مەترسیی تێدابێت، باشترە ئەنجامنەدرێت، بۆیە ڕێنماییمان بۆ ئەو کەسانەی کە ڤیزەی عومرەیان هەیە و بەنیازن گەشتی عومرە ئەنجامبدەن، پێیاندەڵێین، باشترە لە ماڵی خۆیان بمێننەوە و گەشتەکە ئەنجامنەدەن”.

وتیشی، “لە ئێستادا تەنانەت ڕێگەی وشکانیش مەترسیدارە، ئێمە ڕێگری لە هیچ کەسێک ناکەین، بەڵام پێمانخۆش نییە کە هاوڵاتییان بکەونە ناڕەحەتی و دڵەڕاوکێوە، ئەمەی ئێستا تەنیا گەشتێکی عومرەیە و وەرزی حەج نییە، دەتوانن سێ مانگی دیکە گەشتەکانتان ئەنجامبدەن”.

باسی لەوەشکرد، “ئێستا سعودییە ڕۆژانە تەنیا 500 ڤیزای گەشتی عومرە دەدات و بڕەکە زۆر کەمە، دەکرێت پارێزگایەکی وەک سلێمانی یان هەولێر تەنیا دوو ڤیزای بەربکەوێت، بۆیە باشترە لەم دۆخەی ئێستادا، هاوڵاتییان خۆیان ماندوو نەکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی هەولێر: سبەی دەوامی خوێندنگەکان دەستپێدەکاتەوە و تاقیکردنەوەکان تەواودەکرێن

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر رایدەگەیەنێت، سبەی دەوامی خوێندنگەکان دەستپێدەکاتەوە و تاقیکردنەوە ماوەکانی نیوەی وەرزی دووەمیش تەواودەکرێن. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە…
زیاتر ببینە

تانەکەی یەکێتی لەلایەن دەستەی دادوەریی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە وەرگیرا

دەستەی دادوەریی کۆمسیۆن تانەیەکی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی وەرگرت کە لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی دابوو. بەپێی بڕیارێکی…
Total
0
Share