پۆلیسی سلێمانی دەنگۆی بایکۆتکردن رەتدەکاتەوە

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەنگۆی بایکۆتکردن رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنن بەردەوامن لە کارەکانییان.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند “کارمەندانی پۆلیسی سلێمانی بەسەرجەم بەشە جیاجیاكانەوە بەردەوامن لەسەر راپەڕاندنی ئەرك و كاروبارەكانیان و بایکۆتی دەوامیان نەکردووە”.

دووپاتیشیكردەوە، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی و لەبەر دروستنەبوونی ئاستەنگی بۆ هاوڵاتییان، بەهیچ جۆرێک بایکۆتیان رانەگەیاندوە و بەردەوامن لەسەر کارەکانیان.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دەنگۆی بایکۆتکردنی پۆلیسی فریاكەوتن لەلایەن چەند دەزگایەکی راگەیاندنەوە بڵاوکرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share