مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دوا هەڵوێستیان راگەیاند

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایدەگەیەنن، دوای زیاتر 70 رۆژ لە دەست بەسەرداگرتنی مووچەكانمان دەسەڵات خۆی لە راگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی 10 دەدزێتەوە و دەشڵێن،”بۆ ئەوەی ئەزموونی تاڵانكردنی سێ مووچەی ساڵی رابردوو دووبارەنەبێتەوە ناڕەزایەتی و چالاكییەكانمان فراوانتردەكەین و پاڵپشتیی بایكۆتی خۆڕسكانەی چین و توێژە جیاوازەكان دەكەین”.

لە راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیدا هاتووە، ئەمڕۆ زیاتر لە 70 رۆژ لە دەست بەسەرداگرتنی مووچەكانمان، دەسەڵاتی خۆسەپێنی تاڵانكار، هێشتا خۆی لە راگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی 10 دەدزێتەوە و باكی بە چاوەڕوانی و برسێتی و قەرزاری مووچەخۆران و بێبازاڕیی نییە و لە كاتێكدا دەبوو ئامادەكاری بۆ پێدانی مووچەی مانگی 12 بكات.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لێرەوە رایدەگەیەنین، پێویستە دەستبەجێ دەسەڵات دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 10 و 11 بكات و واز لە سیناریۆكانی دەستی دەستی و درۆ و چەواشەكاریی بهێنێت و ئەم كارتانە سووتاون و تەوتین و پلەبەرزكردنەوەمان لەبیرنابەنەوە.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە، مووچەخۆرانی بەهەڵوێست، بۆ ئەوەی ئەزموونی تاڵانكردنی سێ مووچەی ساڵی رابردوو دووبارەنەبێتەوە ناڕەزایەتیی و چالاكییەكانمان فراوانتر دەكەین و پاڵپشتیی بایكۆتی خۆڕسكانەی چین و توێژە جیاوازەكان دەكەین.

باسیان لەوەش كردووە، لە كۆتاییشدا هۆشداری بە دەسەڵاتداران دەدەین لە زیاتر دواخستنی مووچەكانمان لە رۆژانی داهاتووشدا فشاری نوێ و كاریگەر و سەرتاسەریی، لە بەغداد و هەولێرەوە دەستپێدەكەین و بە كەمتر لە وەرگرتنی مووچەی ئەم سێ مانگە و تەوتینكردنی مووچەكانمان لە ڕێی بانكە فیدراڵییەكانەوە، ڕازینابین.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی گەرمیان: دوو منداڵ بە رووداوی هاتوچۆ گیانیانلەدەستدا

بابەتی دواتر

سەباح حەبیب: حكومەتی عێراق مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share