لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە رەگەز عەرەبی راگەیاند کە ئۆتۆمبێلێکی دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و كۆكردنەوەی زانیاری، توانرا ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە و دەستیبەسەردابگیرێت و ئەو تۆمەتبارەش دەستگیربكرێت كە ئۆتۆمبێلەكەی پێبووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار(ر،ج،أ لەدایكبووی 1980)  بە ناسنامە عەرەب بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، ئۆتۆمبێلەكە رادەستی خاوەنەكەی دەكرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان: بڵاوکردنەوەی خێرای وێنە و ڤیدیۆی شوێنە ئەمنییەکان دەبێتە چاوساغیی بۆ لایەنی شەڕکەر

لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نابێت ڕێگە بدرێت کەناڵەکان ببنە سەکۆیەک بۆ هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و سنووری…
Total
0
Share