بەرزترین درەختی سەری ساڵ لە بەریتانیا نمایشکرا، کە بەرزییەکەی بریتییە لە 42 مەتر و تەمەنی درەختەکەش بە 160 ساڵ دەخەمڵێندرێت، خاوەنی بیرۆکەکە دەڵێت، پێویستە هەموو خەڵکی ناوچەکە شانازی بەم کارەوە بکەن.
جۆرج کلارک، ئەندازیار و خاوەنی بیرۆکەکە رایگەیاند، پێویستە هەموو خەڵکی ناوچەکە شانازی بەم کارەوە بکەن، چونکە بەشێوازێكی سەرنجراکێش کاری تێداکراوە و هەنگاوێکی جیاوازە و نایابە.
وتیشی، بەرزی درەختەکە 42 مەترە و بۆ جێبەجێکردنی کارەکە، ستافێکی پێنج کەسی بە بەردەوامی بۆ ماوەی 12 کاتژمێر کاریان لە ئامادەکاری و رێکسختنی درەختەدا کردووە، هەروەها زیاتر لە دوو هەزار گڵۆپ لە رازاندنەوەی درەختەکەدا بەکارهێنراوە.
درەختەکە تەمەنی نزیکەی 160 ساڵە و دەکەوێتە بەریتانیاوە، رازاندنەوە و ئامادەکردنی بۆ سەری ساڵ، سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.