وێنەکانی ئاهەنگی سەری ساڵی لەگەڵ هاوسەرەکەی و دوای چەند کاتژمێرێکیش وێنەی پرسەکەی بڵاوکردەوە

کچە ڤلۆگەرێکی میسری، لە شەوی سەری ساڵدا کۆمەڵێک وێنەی ساتی ئاهەنگگێڕانی لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە دوای چەند کاتژمێرێکیش هەواڵی مردنەکەی راگەیاند.

کچە ڤلۆگەرێکی میسری بە ناوی مریەم جەودە، لە شەوی سەری ساڵدا کۆمەڵێک وێنەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە کە لەگەڵ هاوسەرەکەی بە ناوی محەمەد تیڤا دەرکەوتبوو، جگە لە پیرۆزبایی ئەو بۆنەیە، دڵخۆشی خۆی بە بوونی لە نزیک هاوسەرەکەی راگەیاندبوو.

وێنەکانی مریەم جەودە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لایک و پیرۆزبایی زۆری بۆ هاتبوو، بەڵام تەنها دوای چەند کاتژمێرێک وێنەیەکی رەشی بڵاوکردەوە و پرسەی هاوسەرەکەی راگەیاند.

مریەم ماوەی چەند مانگێک بوو هاوسەرگیری لەگەڵ محەمەد تیڤای دەرهێنەری وڵاتەکەی کردبوو، لە دوای مردنەکەشی گومان لەسەر هۆکاری مردنەکەی دروستبوو، هەر بۆیە لە لایەن پزیشکی دادی وڵاتەکەوە توێکاریی بۆ لاشەکەی کرا و هیچ نیشانەیەکی تاوانکاری بە جەستەیەوە دەرنەکەوتبوو.

بابەتی پێشتر

مووچەی هەزاران مردوو لە لایەن كەسوكاریانەوە وەردەگیرێن

بابەتی دواتر

پەنجەمۆری ئەلیكترۆنی لە خوێندنگەكاندا پەیڕەودەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share