تورکیا لە نزمترین پلەدایە.. ریزبەندیی ئەو وڵاتانەی دەکرێت بە ئارامی تێیدا بژین

لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێدا، هەمووان ئامانج بۆ ساڵەکە دادەنێن، کارنامەکانیش پڕن لە پلان بۆ دابەزاندنی کێش و ناو تۆمارکردن بۆ هۆڵی وەرزش و پاشەکەوتکردنی بڕێک پارە، بەڵام سی ئێن بی سی لە ڕاپۆرتێکدا، ئاماژەی بەو ئامانجانە کردووە کە ڕەهەندی دەروونی و کەسییان هەیە، کە لە ساڵانی ڕابردوودا زۆر گرنگییان نەبووە، وەک بەرزکردنەوەی ڕازیبوون و دۆزینەوەی ئارامیی دەروونی.

بەپێی ڕاپرسییەکەی YouGov کە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتیی توێژینەوەی بازاڕی ئۆنلاینە و بنکەکەی لە بەریتانیایە، لە ساڵی 2023دا لەسەدا 17ی خەڵک بڕیاریانداوە لەمساڵدا “دڵخۆش بن”.

بەپێی لێکۆڵینەوەکە، نزیکەی لەسەدا 12یان بڕیاریانداوە تەندروستیی دەروونیان باشتر بکەن و لەسەدا 11یان دەیانەوێت سەرنجیان لەسەر “بابەتی ڕۆحی” بێت.

بەڵام زۆرجار ئامانجی مرۆڤەکان بۆ گەیشتن بە سەقامگیری ڕۆحی و دەروونی و دۆزینەوەی ئارامی لەگەڵ ئەو کۆمەڵگایانەی تێیدا دەژین، بەریەککەوتنیان هەیە.

بۆیە ڕاپرسییەکی ئەم دواییەی گالۆپ کە کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری و شیکاریی ئەمریکییە و بنکەکەی لە واشنتۆنە، تیشکی خستە سەر ئەو وڵاتانەی کە خەڵک پێیانوایە “هەمیشە لە ئاشتیدان”.

نیکاراگوا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، کەناڵی سی ئێن بی سی بڵاویکردەوە کە لە وەڵامی پرسیارێکدا کە دەڵێت، “چەند هەست بە ئارامی دەکەیت لەگەڵ بیرکردنەوە و هەستەکانت؟” لەسەدا 73ی بەشداربووانی نیکاراگوا وتوویانە “هەمیشە”.

ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەوانەی بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە هەستێکی ئەرێنییان هەیە سەبارەت بە ئاستی ژیان و ئازادییە کەسییەکان و ژیانی کۆمەڵایەتییان.

لە کەمترین ئاستیشدا تورکیا و وڵاتانی دیکە هاتوون، کە وەڵامدەرەوەکان وەڵامیان داوەتەوە کە بە دەگمەن هەست بە ئارامی دەکەن.

لە دە وڵاتی سەرەکی کە خەڵک وەڵامیان داوەتەوە کە هەمیشە هەست بە ئارامی دەکەن، حەوت وڵاتیان لە ئەمریکای لاتینن.

دە وڵاتی یەکەم بەم شێوەیە بوون:

1 نیکاراگوا

2 ئۆزبەکستان

3 ئەلسەلڤادۆر

4 پەنەما

5 هندۆراس

6 پاراگوای

7 کۆماری دۆمینیکان

8 ئۆرۆگوای

9 ئەفریقای باشوور

10 ئیسپانیا

11 ئیمارات

12 کۆڵۆمبیا

13 سەنیگال

14 مەکسیک

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکەی گالۆپ، لە ئۆزبەکستان 72%ی خەڵک ڕایانگەیاندووە، هەمیشە هەست بە ئارامی دەکەن، لە ئەلسەلڤادۆریش 71%ی خەڵک هەمان شتیان وتووە.

بژاردەکانی وەڵامدەرەوەکان بۆ دەربڕینی هەستی ئاشتی خۆیان لەگەڵ بیرکردنەوە و هەستەکانیان “زۆرجار”، “دەگمەن” یان “هەرگیز” بوون.

هەروەها وڵاتانی سکاندیناڤیا و وڵاتانی دیکەی ئابووریی داهات بەرز کە بەزۆری لە پێشەنگی لیستی “بەختەوەرترین” وڵاتانی جیهان بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنی ژیانی خۆیان لە پێشەنگی لیستی ئەو وڵاتانەن کە زۆرترین ڕێژەی دانیشتووانیان لە ئاشتیدا دەژین، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە گرنگە بە چەندین شێوە سەیری خۆشگوزەرانی بکرێت، چونکە یەک پێوەر وەسفی تەواوی وێنەکە ناکات.

لەڕووی ڕیزبەندیکردنی ئەو وڵاتانەشەوە، کە زۆرترین دەنگیان لە بەرژەوەندی وەڵامی “زۆرجار” بۆ ئەو پرسیارە هات، “چەند هەست بە ئارامی دەکەیت لەگەڵ بیرکردنەوە و هەستەکانت؟”

1 سوید

2 ئایسلەندا

3 هۆڵەندا

4 نەرویج

5 فینلاند

6 دانیمارک

7 نیوزلەندا

8 ئوسترالیا

9 ئەڵمانیا

10 کەنەدا

لەسەر ئاستی وەڵامی “هەرگیز”، لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا، “چەند هەست بە ئارامی دەکەیت لەگەڵ بیرکردنەوە و هەستەکانت؟”، وڵاتان بەم ڕیزبەندییە هاتن:

1 زیمبابۆی

2 تورکیا

3 مالاوی

4 سیرالیۆن

5 کۆنگۆ

6 کەمبۆدیا

7 تانزانیا

8 زامبیا

9 مەغریب

10 جۆرجیا

گالۆپ ئاماژە بەوە دەکات کە “ئاشتی دەتوانێت مانای زۆر شت بێت، جا چ ئاسوودەیی و ئارامیی دەروونی بێت یان نەبوونی شەڕ. پێناسەکانی ئاشتی بەزۆری بەسەر دوو بەشی سەرەکیدا دابەش دەکرێن، ئاشتیی دەرەکی و ئاشتیی ناوخۆیی، یەکەمیان دیاردەیەکی دەستەجەمعییە، ڕوودەدات”. یان لە ئاستی گروپ یان کۆمەڵگادا، لە ئاماژەکردندا ئاماژەیە بۆ پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان، لە کاتێکدا ئەمەی دووەمیان تاکگەراییە، لە دەوری تاکە کەسێکدا دەسوڕێتەوە و ئاماژەیە بۆ باری دەروونی.

بابەتی پێشتر

رێژەی سەوزایی لە سلێمانی 19.6ـە

بابەتی دواتر

"نۆلیتۆ" و سابالینکا ناسناوی ئادیلاید-یان بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چارلی چاپڵن لە پاكستان

گەنجێكی پاكستانی، لەڕێگەی لاساییكردنەوەی چارلی چاپڵنەوە، دەیەوێت خەڵكی ناوچەكەی دڵخۆشبكات و بژێویی ژیانی دەستەبەر بكات. عوسمان خان، تەمەنی…
Total
0
Share