دۆناڵد ترەمپ: شەڕی سوریا شەڕی ئێمە نییە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا رایگەیاند، شەڕی سوریا پەیوەندی بە وڵاتەکەیەوە نییە و داوایشیکرد دەستوەردان نەکەن.

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، “سوریا لە دۆخی پشێویدایە، ئەمەش لەگەڵ ئێمەدا یەکناگرێتەوە، بۆیە پێویستە ویلاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا هیچ دەستوەردانێک لەو ململانێیانەدا نەکات کە لەو وڵاتەدا دروستبوون”.
وتیشی، “شەڕی سوریا شەڕی ئێمە نییە، بۆیە داوا دەکەم دەستوەردان نەکەین”.

جەختیشیکردەوە، بەهۆی سەرقاڵبوونی بە ئۆکرانیاوە، روسیا ناتوانێت رێگە لە بەرەوپێشچوونی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بگرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەبێت بەشێک بێت لە پلانی ئاشتی

کیر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا، دەبێت بەشێک بێت لە پلانێکی فراوان بۆ ئاسایشی…
Total
0
Share