ئەمریکا مووشەکێکی نوێی تاقیکردەوە پێنج جار لە دەنگ خێراترە

هێزی ئاسمانیی ئەمریکا ئاشکرایکرد، مووشەکێکی سەروو دەنگیان تاقیکردووەتەوە، کە خێراییەکەی پێنج جار لە دەنگ زیاترە.

لە ڕاگەیەندراوی هێزی ئاسمانیی ئەمریکادا هاتووە، مووشەکەکە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە باشووری کالیفۆرنیا تاقیکراوەتەوە.

مووشەکەکە دەتوانێت ئاستێکی زۆر لە ئاسماندا ببڕێت و بەخێرایی ئامانجەکەی بپێکێت کە پێنج جار خێراترە لە دەنگ یان خێراییەکەی دەگاتە شەش هەزار و 200 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند، سیستمی پەرەپێدانی چەکی سەروو دەنگیان تووشی شکست بووە، دوای ئەوەی مووشەکێکیان کە چەکی خێراتر لە دەنگی هەڵگرتبوو، لەکاتی هەڵدانیدا شکستیهێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێكهاتەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا: سیستمێکی نا ناوەندی دابمەزرێندرێت

پێكهاتەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا داوای داڕشتنی دەستوورێکی دیموکراسیی نوێیان کرد و رایانگەیاند دەبێت سیستمێکی نا ناوەندیش دابمەزرێندرێت.…
Total
0
Share