ترەمپ داوای رادەستکردنی دیلە ئیسرائیلییەکان دەکات

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، پێویستە حەماس دەستبەجێ سەرجەم دیلە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکات و، بە ئازادکردن و رادەستکردنەوەی دیلە ئیسرائیلییەکان دۆخەکە دەگۆڕێت و جەنگ کۆتایی دێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “تروس سۆشیاڵ” رایگەیاند، “بە حەماس بڵێن دەستبەجێ سەرجەم 20 دیلە ئیسرائیلییەکە ئازاد بکات ‘دووان، پێنج یان حەوت نا’ هەموویان، ئەگەر ئەوەبکەن شتەکان دەگۆڕێن، جەنگ کۆتاییدێت”.

مانگی ئازاری ئەمساڵ کۆتاجار بوو کە ترەمپ هۆشداریی لەبارەی ئازادکردنی دیلە ئیسرائیلییەکان بە حەماس دا و، ئەوکات لەسەر پرسی ئاڵوگۆڕ و ئازادکردنی دیلەکان رێککەوتن لەنێوان ئیسرائیل و حەماس ئەنجامدرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرژی لەنێوانیاندا دروستبوو
ڤیدیۆ.. پۆلیسی پۆڵەندا بە کوردی داوا لە کۆچبەران دەکات لە سنوورەکان دووربکەونەوە

دوای کۆبوونەوەی کۆچبەران لەسەر سنووری پۆڵەندا و رێگریكردن لێیان بۆ تێپەڕبوون، ‏گرژی لەنێوان کۆچبەران و پۆلیسی پۆڵەندا دروستبوو،…
Total
0
Share