ئوردن دەروازەیەکی سنووری لەگەڵ سوریا داخست

وەزیری ناوخۆی ئوردن، داخستنی دەروازەی سنووریی جابری بەرامبەر دەروازەی نەسیبی سوریا راگەیاند.

مازن فەرایە، وەزیری ناوخۆی ئوردن ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەپێی بڕیارەکە، رێگە بە بارهەڵگرەکانی ئوردن دەدرێت بگەڕێنەوە، لەکاتێکدا هاتوچۆ بۆ ئەو کەسانە قەدەغە دەکرێت کە بەرە و خاکی سوریا دەڕۆن.

لە درێژەی قسەکانیدا مازن فەرایە، وتی، ئوردن بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی ئێستای سوریا دەکات، هاوکات هێزە چەکدارەکان لە پاراستنی سنوورەکان بەردەوامن.

ماوەی چەند رۆژێکە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە سوریا بەتایبەت باشووری وڵاتەکە پەرەیان سەندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێکارەکانی دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان عێراق و ئێراندا گەیشتووەتە کۆتایی

عێراق و ئێران ڕێکارەکانیان بۆ ڕاکێشانی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوانیاندا تەواوکردووە، بە وتەی هەردوولا، بەمنزیکانە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەپێی…
Total
0
Share