کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سوریا دەستیپێکرد

بەبێ ئامادەبوونی لایەنە کوردییەکان، یەکەم کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سوریا لە دیمەشقی پایتەختی وڵاتەکە دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سوریا بە بەشداریی 600 کەسایەتیی سوریا جگە لە لایەنە کوردییەکان لە دیمەشق دەستیپێکرد.

لە وتاری دەستپێکی کۆنگرەکەدا ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا رایگەیاند، “سورییەکان خۆیان وڵاتەکەیان رزگارکرد، بۆیە ژێردەستەیی لە هیچ کەسێک قبووڵ ناکەن، سوریا ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ گەلەکەی خۆی پاش ئەوەی لە رابردوودا لێیان دزرابوو”.

وتیشی، “راستە سوریا لە ونبوون رزگارکرا، بەڵام هێشتا ئالنگاریی گەورە لەبەردەم وڵاتەکەدا ماون”.

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکان شەرع جەختیکردەوە، پێویستە چەک لە دەستی دەوڵەت بێت و ئەنجامدانی ئەمەش ئەرکی ئێمەیە.

 

بڕیارە لە کۆنگرەکەدا ئامادەبووان راسپاردەی تایبەتی خۆیان تایبەت بە قۆناغی ئایندەی سوریا بنووسنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلەفیزیۆنی ئێران: تاران سکاڵای لەسەر بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم تۆمارکرد

تەلەفیزیۆنی ئێران رایدەگەیەنێت، تاران سکاڵای لەسەر رافایێڵ گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم تۆمارکرد. تەلەفیزیۆنی ئێران لە…
زیاتر ببینە

ئەسەدوڵا ئەسەدی، ئەو پیاوەی بۆمبێکی لە ئێرانەوە گەیاندە پاریس و ویستی بیتەقێنێتەوە

دوای نزیکەی سێ ساڵ لە ئاشکرابوونی هەوڵی تەقاندنەوەی بۆمبێک لەناو لایەنگرانی موجاهیدینی خەڵقدا، ئەمڕۆ دادگایەکی بەلجیکی سزای زیندانیکردنی…
Total
0
Share