قەڵەوی یان کێشی زیادە، ئەو بابەتەی، زۆرێک لە خەڵکی لە سەرناسەری جیهان ئەمڕۆ بەدەستییەوە دەناڵێنن، بووەتە مۆتەکەیەکی نوێ بۆ سەر تەندروستیی زۆرێک لە مرۆڤەکان، بەپێی نوێترین ئاماری تەندروستی، زیاتر لە یەک ملیار مرۆڤ لەسەرانسەری جیهاندا، بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن.
بەپێی نوێترین ئامار، زیاتر لە یەک ملیار مرۆڤ لەسەرانسەری جیهاندا بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن، لەو ژمارەیەش 880 ملیۆنیان کەسانی پێگەیشتوون و 159 ملیۆنیشیان منداڵن.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژ لەدوای رۆژ رێژەی ئەو کەسانەی قەڵەون لەجیهاندا بەرەو زیادبوون دەچێت، لە گرنگترین ئەو هۆکارانەش کە وادەکات کێشی جەستە زیادبکات بریتیین لە، (خواردنی ناتەندروست، کەمخەوی، تێکچونی هۆرمۆن، جینەکانی مرۆڤ، خواردنەوە گازییەکان و ئەو خوانەی بەردەوام پزیشکەکان دەڵێن دەبێت مرۆڤ لێی دووربکەوێتەوە).
هاوکات، لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەگشتی و وڵاتە عەرەبییەکانیشدا رێژەکە بەرزبووەتەوە، وەک چۆن بەرێوەبەرایەتیی ئاماری وڵاتی سعودیە رایگەیاندوە، نزیکەی نیوەی دانیشتووانی وڵاتەکەیان کێشی جەستەیان زیادە و بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن کە بریتییە لە رێژەی 45.1%.
هاوکات، شارەزایەنی بواری تەندروستیش چەندین رێگای جۆراوجۆرییان بۆ دوورکەوتنەوە لە قەڵەوی و دابەزاندنی کێشی جەستە خستووەتەڕو، وەک: رێکخستنی سیستمی خۆراک، وەرزشکردنی رۆژانە، خواردنی خۆراکی بەسوود، دوورکەوتنەوە لە فشاری دەروونی و قەڵەقی.