بەهۆی ڤایرۆسە چینییەکەوە لە وڵاتێکی عەرەبی داوای بەکار‌هێنانی ماسک دەکرێت

وەزارەتی تەندروستیی میسر بەهۆی ترس لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەی لە وڵاتی چین بڵاوبووەتەوە، داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات ماسک ببەستن.

ئەو ڤایرۆسەی لە وڵاتی چین بڵاوبووەتەوە بە ڤایرۆسی HMPV ناسراوە، یەکێکە لەو ڤایرۆسانەی لە کۆئەندامی هەناسە دەدات و نیشانەکانی هەمان ئەو نیشانانەن کەبەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەردەکەون.

حسام عەبدولغەفار وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی میسر رایگەیاند، نیشانەکانی نەخۆشییەکە هەمان نیشانەی نەخۆشییەکانی کۆرۆنان و خۆپارێزیەکەشی هەمان ئەو خۆپارێزییەیە کە لە ڤایرۆسی کۆرۆنادا دەکرێت.

هاوکات داوای لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کرد، ماسک ببەستن و خۆیان لە قەرەباڵغی بپارێزن و پابەندی رێکارە تەندروستییەکانی دیکەبن.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ئێستادا دڵنیایی ئەوەدراوە کە ڤایرۆسەکە نەبووەتە جیهانی و جگە لە وڵاتی چین و تۆمارکردنی چەند حاڵەتێک لە وڵاتانی دراوسێی لە هیچ وڵاتێکی دیکە بڵاونەبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگایەکی عێراق بەردەوامیی حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا ئاشکرادەکات

بەڕێوەبەری هۆبەی شێرپەنجە لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی نەجەف ئاشکرایدەکات، لە پارێزگاکەیان چوار حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا تۆمارکراوە. سندوس…
زیاتر ببینە

فاوچی: گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ‌ زۆر به‌ خێرایی ته‌شه‌نه‌ ده‌كات

ئەنتۆنی فاوچی گەورە پسپۆڕی نەخۆشییە گواستراوەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا”ئۆمیكرۆن”، چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ داوه‌…
Total
0
Share