جۆرێكی سەگ بۆ ئاشكراكردنی مەترسیدارترین نەخۆشیی رووەك و درەخت بەكاردەهێنرێت

بەریتانیا بۆ یەكەمجار جۆرێك سەگی لێكدراو لە هەردوو جۆری كۆكر سپانیێل و لاپرادۆر پاش راهێنان بەكارهێنا، بۆ ناسینەوەی ئەو نەخۆشییە مەترسیدارانەی تووشی 150 جۆری رووەك دەبێتەوە.

سەگی “ئیفۆر” دەتوانێت لەڕێی بۆنكردنەوە كەڕووی “ڤیتوافسۆرا رامۆرۆم” ئاشكرابكات كە دەشێت زیانی گەورە بە رووەكەكان بگەیەنێت و ببێتەهۆی مردنیان، لەوانەش درەختی “لاریكس” كە بە گرنگ دادەنرێت لە بەرهەمهێنانی تەختەدا.

سەگەكە لەلایەن رێكخراوی (Canine Assisted Pest Eradication) راهێنرا و، لە یەكەم تاقیكردنەوەدا توانی كەڕووەكان لە گڵ، ماددەی رووەكی و ئاوی دڵۆپێندراوی پاكژدا دیاریبكات.

لە قۆناغی دووەمیشدا توانی جیاوازی لە نێوان كەڕووەكانی “ڤیتوافسۆرا رامۆرۆم” و جۆرەكانی دیكە كە دەبنە هۆی نەخۆشیی دیكەی رووەكی بكات.

لەو تاقیكردنەوانەی كە تیمی (Forest Research) ئەنجامیداوە، سەگەكە رێژەی سەركەوتنی گەیشتە 89% لە ئاشكراكردنی هۆكارەكانی نەخۆشیی رووەك و درەختەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆنگرەیەكی تایبەت بە ڤاكسینی كۆرۆنا بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەنێو ئامادەبووانیدا كۆتایی هات

كۆنگرەیەكی پزیشكیی كۆمپانیایەكی ئەمریكی كە كار لەسەر پەرەپێدانی ڤاكسینەكانی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات، بووە مۆڵگەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە،…
Total
0
Share