باشترین کات بۆ میوە خواردن کەیە؟

پزیشکێکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، باشترین کاتەکانی میوە خواردن دەخاتەڕوو.

د.کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک دەڵێت، میوە هەر کاتێک بخورێت سوودی بۆ مرۆڤ هەیە، بەڵام زۆرینەی پسپۆڕەکان کۆکن لە سەر ئەوەی کە خواردنیان هەندێک کات باشترە و له هەندێک کاتی تر دروست وایە نەخورێن.

باشترین کاتەکان بۆ میوە خواردن:

1.باشترین کات بۆ خواردنی میوە بریتییە لە دوو کاتژمێر یا زیاتر پێش یان دوای ژەمە سەرەکییەکان، بۆ نموونە کاتژمێر  10ی بەیانی، سێی عەسر، نۆی شەو، چونکە ئەو کاتە جەستە پێویستی بە وزە و خۆراک هەیە و مرۆڤ هەست بە برسیەتی و بێهێزی دەکات .

2- راستەوخۆ دوای خواردنی ژەمەکان نابێت میوە بخورێت، چونکە رەنگە ببێتە هۆی ئاوسانی سک ، قرقێنە ، دڵەکزێ.

3-لەگەڵ ژەمە سەرەکییەکان نابێت میوە بخورێت، چونکە مرۆڤ بێ ئەوەی بە خۆی بزانێت بڕێکی زیاتر کالۆری دەچێتە جەستەیەوە و دەبێتە هۆی زۆری کێش و قەڵەوی .

4- شەوان پێش نووستن بە دوو کاتژمێر دروست وایە هیچ خۆراکێک نەخورێت، بەڵام ئەگەر ئەو کەسە زۆری برسیی بوو یا حەزی لە شیرینی بوو دەکرێت پارچەیەک کێوی یا لالەنگی یا نیو هەنار بخوات، لە کیتۆ دایت سێ دەنک شلیک یا بلوبێری یا پارچەیەک ئەڤۆگادۆ .

5-میوەی وشکراو بڕێکی زیاتر وزەی تێدایە و خواردنی دروست نییە بۆ کەسانێک نەخۆشی شەکرەیان هەیە یا قەڵەون یا لە کاتی رێجیمن.

 

بابەتی پێشتر

دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن دەیانەوێت دیبەیتێک ئەنجامبدەن

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share